لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكهی عێراق خۆپیشاندەران كۆبوونەوە و رایانگەیاند، كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی رهتدهكهینهوه.
خۆپیشاندەرانی عێراق راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رەتدەكەنەوە و جەخت لە مانەوە لە گۆڕەپانەكان و بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان دەكەن.
خۆپیشاندەران لە راگەیەنراوێكدا باسیان لەوەشكرد، عەلاوی پێشتر بەشداربووە لە حكومڕانی و وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دانیپێدا نانێن.
ئهمرۆ شهممه پاش كۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلوبسی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران بە فەرمی محەمەد تۆفیق عەلاوی وەك كاندیدی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق دیاریكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.