Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 11:20

داعش دوو برا لە نزیک خوورماتوو دەڕفێنێت

دوو ھاووڵاتی کوردن
کوردستان TV
#7
100%


لەسەر ڕێگای کفری - زنانە، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو هاووڵاتیان فڕاند کە هەردووکیان بران.

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ چەكدارانی داعش لە ناوچەی داودەی له شارۆچکه‌ی خورماتوو، چەکدارانی نەناسراو دوو ھاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی قانع جەلال عیسا ، ھێمن جەلال عیسا کە برای یەکن رفاندووه‌.

دوای فڕاندنی ئه‌م دوو برایه‌ خێزانەكانیان هانایان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بردووە لە ناوچەكە و لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

شایه‌نی باسه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش دوێنێ شەو لە گوندی قەرەیاتاغ لەسەر رێگەی قەرەتەپە و گوڵاڵە چەند چەکدارێک بازگەیەکی ساختەیان دانابوو و حەوت هاووڵاتییان رفاند.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.