ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاپۆرتێكدا گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك و بێ سه‌رو شوێن بوونی دووی دیكه‌ی به هۆی بارینی به‌فر و بۆرانه‌وه له ناوچه شاخاویییهكانی سه‌قز ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه ته‌رمی كۆڵبه‌ر "عوسمان فتووحی" ته‌مه‌ن 55ساڵ دۆزرایه‌وه، ناوبراو خه‌ڵكی شاری سه‌قزه و یه‌كێك بووه له‌و كۆڵبه‌رانه‌ی له ناو به‌فرو بۆراندا ون بووه و پاشانیش ته‌رمه‌كه‌ی له ناو به‌فردا دۆزراوه‌ته‌وه.
دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌ی تر به ناوه‌كانی " ئه‌میر تورجانی" خه‌ڵكی تورجان و "ئه‌میر كه‌ریم زاده" خه‌ڵكی ده‌ره‌زیاره‌ت چاره‌نووسیان نادیاره و تا ئێستا بێسهرو شوێنن و برازایه‌كی "عوسمان فتووحی" ش قاچی تووشی سه‌رمابردوویی بووه، بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌تا ئێستا گرووپه خۆڕسكه‌كان و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن به هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه نه‌یانتوانیوه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه بگوازنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.