Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 11:18

له‌کاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌کان چۆن ئۆتۆمبێل لێبخوڕین؟

زۆر گرنگه‌ ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاریه‌ به‌كاربێت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زاینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئۆتۆمبێله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتوچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو زۆرگرنگه‌ له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌كاربێت .

  • سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه‌ بمێنینه‌وه‌ .
  • له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه‌ زیاد ده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت .
  • به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی قاچ به‌ بانزیندا ده‌نێین
  • دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌وه‌ی "تایه‌"ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه‌ و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیاد ده‌كات .
  • به‌كارهێنانی "گیره‌"یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و واده‌كات باشتر ڕێبكه‌ین .
  • ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان تایبه‌تمه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو (4x4)، ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگیرساندنی دوگمه‌ی دژه‌خزان له‌ناو هه‌ندێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ره‌ .
  • هه‌میشه‌ دوری نێوان ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایته‌كانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .
  • ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.