Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:20

نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە ناوزەدکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

عێراق پێویستی بە هەنگاونان بەرەو پێشەوە هەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق
کوردستان TV
100%

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە ناوزەدکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داوای پەلەکردن لە ئەنجامدانی چاکسازی و لێپێچینەوە دەکات. 

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دەستخۆشی لە ناوزەدکردنی موحەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینە دەکات پێش ئەنجامدانی هەر کارێک لەپێناو جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدانی دادوەری و لێپێچینەوە. 

پلاسخارت ڕاشیگه‌یاند: عێراق پێویستی بە هەنگاونان بەرەو پێشەوە هەیە، سەرۆک وەزیرانی ناوزەدکراوی تازە ڕووبەڕووی چەندین ئەرک دەبێتەوە وەک بەخێرایی پێکهێنانی کابینە و وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمان بۆ دەستکردن بە چاکسازیی ڕاستەقینە بە گوێرەی داواکاریی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدانی دادوەری و لێپێچینەوە. 

گوتیشی، بەو پێیەی هەنگاوەکانی داهاتوو پڕ لە گیروگرفتن، گەشەکردن پێویستی بەوە هەیە کە هەموو لایەنەکان پشتگیری لە سەرۆک وەزیرانی ناوزەدکراو بکەن لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران. 

هەرچەندە بەدڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە، بەڵام دواجار خەڵکی عێراق سەرکردایەتی بە ئەنجام و دەستکەوتەکان هەڵدەسەنگێنن. 

گوتیشی، نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بەرژەوەندیی نیشتمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حیزبییەکانیانەوە، ئێستا کاتی کارکردنە.

جێنین هەروەها داوای ئەوە دەکات کە هەموو هەوڵەکان بخەنە گەڕ بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەو قەیرانە و نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و حکومەتەکەی لەپێناو درووستکردنی عێراقێکی دادوەرتر و ئاشتی تر و خۆشگوزەران تر هەر بەردەوام دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.