موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له لایه‌ن سهركۆمار، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه‌وه به رۆژێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه دواجار گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ده‌ست نیشان كرد.
موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی گوتووه "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی له عێراق تۆماركراو، به‌و پێیه‌ی دواجار گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ده‌ست نیشان كرد نه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ داهاتوویه‌كی باش.
سه‌در ئه‌وه‌شی گوتووه "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك شۆڕشگیران به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتییانه تا ئه‌و كاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكده‌هێندرێت كه له‌نێو گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵاو بێت و بۆ گه‌ل بێت.
موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندووه كه ئومێد ده‌كه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری فشاره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌وه و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت و په‌له بكات له به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌روه‌ها هه‌وڵی پاراستنی سه‌روه‌ره‌یی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بدات، به‌جۆرێك كه ناوبانگی وڵات و شكۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی بپارێزێت.
له‌مباره‌یه‌وه چالاكوانانی عێراق ده‌ڵێن: سه‌در له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا خۆی به‌درۆخستۆته‌وه چونكه له‌دێری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت" ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی له عێراق تۆماركراو، به‌و پێیه‌ی دواجار گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ده‌ست نیشان كرد نه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان".
دواتریش ده‌ڵێت" ئومێد ده‌كه‌م راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی،له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌ل.
دوێنێ شه‌ممه سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی ماوه‌ی یه‌ك مانگی له به‌رده‌مدایه تا كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت و متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.