Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 22:35

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق
کوردستان TV
100%

رۆژی یەکشەممە 2020/2/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لارس رۆناس باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا و ھەردوولا پێداگریان لەسەر پێویستیی سەقامگیربوونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.

باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی سوید لە ئەرکەکەیدا خواست و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سوید لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.