كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2020/1/30) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ بار له به‌نزین .
ڕاشیگه‌یاندووه: له لایه‌ن بنكه‌ی پشكنینی سووته‌مه‌نی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌ی بۆ به‌نزینه‌كه ئه‌نجام درا به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه‌دا ده‌رنه‌چوو، چونكه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان ناگونجێت بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا به‌نزینه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.