Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 20:59

له‌ هێرشێکی داعشدا له‌ سنووری چیای قه‌ره‌چۆغ شوانێک شه‌هید و دووی دیکه‌ش بریندار بوون.

سێ تیرۆریستی داعش كوژران
له‌ هێرشێكی داعشدا له‌ سنووری چیای قه‌ره‌چۆغ شوانێك شه‌هید و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ مه‌خموور رایگه‌یاند، كاتژمێر چوار و سی خوله‌كی ئێواه‌ری ئه‌مرۆ لە گوندی گەری سنووری چیای قه‌ره‌چۆغی سەر بە مەخموور، داعش هێرشی كردووەتە سەر چەند شوانێك و ڕووبەڕووبوونەوە له‌ نێویاندا ڕوویداوە. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند.

لە نزیكی كەمپی مەخموور داعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر سێ شوان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوانیاندا روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ تیرۆریستی داعش كوژران و هه‌روه‌ها شوانێكیش شه‌هید بووه‌ و دوو شوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات بۆ چاره‌سه‌ر كردن برینداره‌كان گه‌ینه‌راونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.