Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:21

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق هۆشداری ده‌دات

عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەچێت
کوردستان TV
100%


محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەران  رایده‌گه‌ێنێت ،  خۆپیشاندانەكان ئەنجامی باشیان ھەبووە، وایكردووە یاسای نوێی ھەڵبژاردنەكان دەربكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێی ھەڵبژاردنەكان پێكبێت. ھەروەھا وایكردووە، كەسانی دووبارەی ناو گۆڕەپانی سیاسەت دووبارە نەبنەوە.
 
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو یەكێك لەو كەسە سەربەخۆیانە بووە، كە لەلایەن پەرلەمانتاران و خۆپیشاندەرانەوە پێشنیاز كراوە.

سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ،  كەسانێگی گەندەڵ خەریكی دروستكردنی پروپاگەندە و ئاژاوەن، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵكی عێراق و خۆپیشاندەران دەكات، بەرامبەر ئەو كەسانە یەكگرتووبن و رێگە نەدەن پڕوپاگەندە كاریان تێبكات، چونكە ئاژاوەی زیاتر عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات و دوایدەخات و ئەو دەستكەوتانەش كە بەدەستھاتوون، دەیانخاتە مەترسییەوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.