كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان كرد‌و تا ئێستاش بۆردومانه‌كه به‌ردوه‌وامه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: له كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی شاخی برێكمه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نزیك شوێنی بۆردومانه‌كه كه بۆ كوردستان تیڤی دواوه، سوپای توركیا 4 ناپاڵمیان ئاراسته‌ی باره‌گاكانی په‌كه‌كه كردووه و تا ئێستاش زیانه گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراون.
شایه‌نی باسه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆدووه‌م جاره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا سنوری گوندی بێركمه و گه‌روی سنگان بۆردومان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.