ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تن به بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كان و پشتگیرییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ئیستای ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش عێراق، تاوتوێ ده‌كرێن .
وه‌زیری ناوخۆی ڕاشیگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێنه به‌ر باس .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.