Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:21

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەڵێن دەدات میلیشیاکان لە چەک دابماڵێت

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی یەک مانگی لە بەردەمدایە تا كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، محەمەد تۆفیق عەللاوی رایگەیاند کە نوێنەرایەتی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز دەکات، چونکە لەلایەن ئەوانەوە داواکراوە بۆ ئەوەی راسپێردرێت تا حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت.

محەمەد تۆفیق عەللاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبووک پەیامێکی ئاراستەی خۆپیشاندەران کردووە و تیایدا ئەوەی گوتووە "خۆپیشاندانەکان بە رەتکردنەوەی چینی سیاسی کە وڵاتیان بەم رەوشەی ئێستا گەیاندووە ئەنجامی باشیان هەبووە، بەدەر لەوەیش هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە یاسای نوێی ھەڵبژاردنەكان دەرکراوە و كۆمیسیۆنێكی نوێی ھەڵبژاردنەكان پێکهێندراوە، کاندیدی پارتەکان بۆ سەرۆکوەزیرانیش رەتکراوەتەوە".

باسی لەوەیشکردووە، ئەو یەكێك لەو پێنج كەسە بووە كە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سەربەخۆ و خۆپیشاندەرانەوە داواکراوبوو بو ئەوەی راسپێردرێت تا تا حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت.

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، محەمەد تۆفیق عەللاوی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی گوتووە "لەچوارچێوەی بەرنامەکەمدا، کۆتایی دەهێنم بە پشکپشکێنەی سیاسی کە ئەوەش ترسی لای گەندەڵکاران دروستکردووە، چونکە بەو شێوەیە هەوڵەکانی گەندەڵکاران بۆ گەندەڵی و دزین کۆتایی دێت، هەر بۆیە دەبیندرێت گەندەڵکاران بە خێرا دەستیان بە بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندەیان کردووە دژبە من بۆ ئەوەی رەوشەکە ئاڵۆزتر بکەن و دووبەرەکی لەنێو خۆپیشاندەراندا دروست بکەن".

محەمەد تۆفیق عەللاوی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە رێگە بە گەندەڵکاران نەدەن رەوشەکە لەوە زیاتر ئاڵۆزتر بکەن و میلی کاتژمێرەکە بگەڕێننەوە دواوە.

رۆژی شەممەی رابردوو سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح وه‌زیری پێشووتری گواستنەوە و گه‌یاندن، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد.

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی ماوەی یەک مانگی لە بەردەمدایە تا كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت و متمانه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران به‌ده‌ستبهێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.