وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە کە لە قۆناغی داهاتوودا، کار و چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق، فراوانتر دەکرێت.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرای كرد، عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپا، لەگەڵ جینی کاردینیا سەرۆکی نێردەی ناتۆ لە عێراق، کۆبووەتەوە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا کارو چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق فراوانتر بکرێت بە تایبەتیش لە رووی راهێنان و مەشقکردن و راوێژکارییەوە.
جهختیش كراوهتهوه ئەگەر دووبارە رەزامەندی نیشاندرایەوە لەسەر ئەوەی کارەکانی ناتۆ لە عێراق دەست بێ بکرێتەوە ئهوا ماوهكه درێژ دهكرێـتهوه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق راشیگەیاندووە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کارەکانی رابردووی ناتۆ لە عێراق هەڵسەنگێراوە و، بە ئامانجی پێشخستنی تواناکانی سوپای عێراق، بە پێوێست زانراوە کە بە هاوبەشی کار بکرێت.
لە ئێستادا، پێنجسهد سەربازی ناتۆ لە عێراق بووینان ههیه كه لهسهر داوای حكوومهتی عێراق ئەرکی راهێنان و مەشقپێکردنی هێزە ئەمنییەکانیان له ئهستۆ گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.