وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەکی هەواری شار پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسووی کوشتووە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی 2 ی 2020 لە گەڕەکی هەواری شار روویداوە، پیاوێك بە دەمانچە هاوسەر و دایکی هاوسەرەکەی کووشتووەو، دواترش خۆی کووشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: دوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.