Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 19:00

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یاسای چاکسازی په‌سه‌ند ده‌کات

بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت ،  كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندووین، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات وئه‌مرۆش بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاساییی ‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی ئیمزا ده‌كات و ئه‌مرۆش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه‌ و دواتریش له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ یاسا.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر ده‌شڵێت ، هه‌ركاتێك بووه‌ یاسا، ئه‌وكات حكوومه‌ت له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژدا په‌یڕه‌وێك ده‌رده‌كات و دواتر به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ مادده‌كانی یاساكه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.