بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى ، دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له ناوچه‌ى جیاجیا ده‌بارێت
راشیدهگهێنێت له ناوچه سنوورییه‌كان و لووتكه‌ى شاخه‌كاندا به‌فر ده‌بارێت ، له پارێزگای كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران له ناوچه‌ى جیاجیادا هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران هه‌یه
راشیدهگهیهنن، له پارێزگای دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران هه‌یه
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا و له‌كاته‌كانى به‌یانی زوودا، كه‌مێك به‌فر ده‌بارێت
كه‌شناسی ده‌شڵێت له پارێزگای ك كه‌ركووك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.