له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ 4/2/2020 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ رۆی و کۆڵۆنێا دیف، راوێژکارانی باڵای سوپای بەریتانیا لە عێراق.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خۆشحاڵی خۆی دەر‌بڕی به سه‌ردانی شاندی میوان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دواتر باس له بارودۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی كرا. هاوكات سه‌ربه‌ست له‌زگین، پرۆسەی ریفۆرم و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی روونكرده‌وه لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پاشان شاندی میوان سوپاسی بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد‌و له‌وته‌یه‌كدا، رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له شه‌ڕی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و بەریتانیا، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و بەریتانیا پێویستیەکی هەنووکەییە و هیوایان خواست ئەو پەیوەندییه و به‌رده‌وام بێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.