ئەمڕۆ 2020/2/4 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی هەیئەی ئەرکان پێشوازی کرد لە ستیفانۆ پەنۆنی فەرماندەی تازەی سەنتەری هەماهەنگی مەشقی کوردستان Ktcc.
له كۆبوونهوهیهکدا هەردوولا، گفتوگۆیان دەربارەی چه‌ند ته‌وه‌رو پرسێكی تایبه‌ت به چۆنێتی هاوكاری و ههماهەنگیهكانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌و هه‌روەها چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆسەی مه‌شقی سه‌ربازیی كرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ركان روونیكرده‌وه كه، پێداویستیه‌كانی مه‌شق و چاكسازی پێویستی به هاوكاری زیاتره‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانان پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین خێراتر شێوازی مه‌شقه‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ین لەسەر بنەمای زانستی سەربازی مۆدێرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان هاوپەیمانان وەزارەتی پێشمەرگەو جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و هه‌مانگیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.