له كه‌ركووك ته‌رمی دوو جووتیار دۆزرایه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه رفِێندرابوون.
عه‌لی كه‌مال ، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه ، كه ته‌رمی دوو جووتیار دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا تیرۆریستانی داعش له باشووری كه‌ركووك رفاندبوویانن.
عه‌لی كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و دوو جووتیاره دانیشتووی گوندی خاتوونییهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بوون و ته‌رمه‌كانیشیان له شارۆچكه‌ی ریاز دۆزراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كراون و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی رفێنه‌ره‌كان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.