ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م دابه‌شكردنی غاز و پڕۆژه‌یاسای ھاورده‌كردنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان، لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه یاسای ھاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان كراوه كه له ١٠ مادده‌ی یاسایی پێكدێت و تایبه‌تن به به‌نزینی ئۆتۆمبێل و زه‌یتی گاز و زه‌یته‌كانی بزوێنه‌ر و گریز و غازی شل و نه‌وتی سپی و قیر.
له به‌شێكی ھه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م دابه‌شكردنی غاز و نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ھاووڵاتییاندا و تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كان گفتوگۆی پێویست له‌مباره‌یه‌وه كراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه بڕیاریداوه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ھاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز كۆببێته‌وه بۆ پرسی به‌رھه‌می نه‌وت و داھاته‌كه‌ی و دروستكردنی سندوقی داھاته‌كانی نه‌وت، لیژنه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌یشیداوه كه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی غاز و كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌می بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.