ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى گفتوگۆیان کردووە دەربارەى دابینکردنى بڕى کارەبارى پێویست بۆ پارێزگاى سلێمانى و دانانى پێوەرى زیرەک کە لە ئێستادا (63) هەزار پێوەر بەستراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی داواكاری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گوندنشینان ئه‌نجامدرا.
دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی كۆبوونه‌وه، چه‌ندین پرس و بابه‌ت و كێشه و گرفت و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری گرفتی كاره‌با له رێگای دانانی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه بۆ ماڵان و شوێنه گشتییه‌كان خرایه‌به‌رباس.
هاوكات باس له رێگرییه‌كانی به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با كرا و دواتر كۆی كێشه‌كان له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا.
دواتر ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا دەربارەى بارودۆخى کارەبا لە سلێمانى رایگەیاند؛ پشتگیرییەکى زۆرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و گەرمیان دەکەین بۆ دەرکردنى هەر راسپاردە و بڕیارێک و ئامادەین هاوکارى تەواویان پێشکەش بکەین پەیوەست بە دۆخى کارەبا.
ئازاد حەمەد ئەمین گوتیشی: بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبایی بە یەکێک لە چارەسەرەکانى کێشەى کەمى کارەبا و داوای‌کرد کە کارى بەستنى ئەم پێوەرانە بە باشى بڕوات و تەواو ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.