مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەتۆمەتی دزیکردن گەنجێکی تەمەن بیست ساڵ دەستگیرکرد
رایدهگهێنێت ،دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نابەچەندین حاڵەتی دزیکردندا لەشارەکانی سلێمانی و کەلارو خانەقین و قەزای کفری .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەرلەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و کڕین و فرۆشتنی بەومادەیەوە کردوە .
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت ، بەبڕیاری دادوەر کەشفی دەلالەی پێکرا لەو شوێنانەی تاوانەکانی تێدا ئەنجامداوە لەسنووری گەرمیان،
تۆمەتبار دانیشتووی شاری سلێمانیەو بەوەتەی خۆی لەئیستادا لەسنووری گەرمیان لەماڵی هاوڕێکانی دەمێنێتەوە
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 14 ی مادەکانی هۆشبەر بەندکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدابەردەوامە
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.