عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌مریكا، فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كێنێت مهكێنزیی كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه عادل عه‌بدولمه‌هدی، له میوانخانه‌كه‌ی له به‌غدا، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كێنێت مهكێنزیی، شاندی سه‌ربازیی یاوه‌ری كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه دوای تێپه‌ڕینی مانگێك به‌سه‌ر گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عێراق، ئه‌نجامدراوه، هه‌ردوو بابه‌تی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق" تاوتوێكراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هاریكارییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و گرنگیی ئه‌وه‌ی كه عێراق نه‌كرێته گۆره‌پانی پێكدادانه‌كان، جه‌ختیان لێكراوه‌ته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌شكردووه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی ٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا، "بۆ كۆتاییهێنان به بوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق" ئامانج لێی پارێزگارییكردنه له سه‌قامگیریی و ئارامیی له وڵات‌دا و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانی دانیشتوانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.