دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند داعش 100% کۆتایی هاتووە و خەلیفەی رێکخراوەکەشمان کوشتووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریک الە گوتاری ساڵانەیدا لەبەردەم کۆنگرێس، رایگەیاند زیاتر لە 20 هەزار میل چوارگۆشە لە عێراق و سووریا لە بندەستی رێکخراوی داعشدا بوو، بەڵام ئێستا 100% کۆتایی هاتووە و ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێکخراوەکەشمان کوشتووە.
لەبارەی ئێرانیشەوە راشیگهیاند ، بینیمان خەڵکی ئەو وڵاتە لەدژی دەستەڵاتدارانی ستەمکار راپەڕین، هەروەها گوتی پێویستە تاران واز لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بێنێت و رێز لە خواستی ھاووڵاتیانی بگرێت.
دەربارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتىی چین ترەمپ رایگهیاند ، پەیوەندیمان لەگەڵ چین زۆر باشە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.