بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی 1217 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە كە 622 نەخۆشیان لەڕەگەزی مێ و 595 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون.
لەماوەی مانگی رابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 28 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و ڕێژەی سەردانی نەخۆش بۆ سەنتەرەكە 280 كەس بووە و 135 كەسیان لەڕەگەزی نێر و 145 كەسیان لەڕەگەزی مێ بوون و بەمەبەستی دڵنیابوون لەتەندروستی گورچیلەكانیان سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.