Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:44

وەزیری ناوخۆ: رەخنە و بۆچوون و پێشنیازەکان لەسەر سیسته‌می هاتوچۆی هەرێم وەرده‌گرین

بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێران و هاووڵاتیان لە سێكتەری هاتوچۆدا هۆشیارتر و سەلامەت بن
وەزیری ناوخۆ
کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسێك لە ژێر ناونیشانی "پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانە"، لە پێناو دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكانی سێكتەری هاتوچۆ و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆیان، بەڕێوەچوو. 

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ مەبەستی كۆنفڕانسەكە باشتركردنی سێكتەری هاتوچۆیە لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان. 

وه‌زیری ناوخۆ ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئامانجیان ئەوەیە، رەخنە و بۆچوون و پێشنیازەكان لەسەر سیسته‌می هاتوچۆی هەرێم وەربگرن، تا بتوانن رێگەچارەی گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێران و هاووڵاتیان لە سێكتەری هاتوچۆدا هۆشیارتر و سەلامەت بن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.