Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:43

لە ھەولێر کارگەیەکی دروستکردنی ماست داخرا

به‌پێی رێنمایی تەندروستی ماستى دروست نەده‌كرد
کوردستان TV
100%


د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تیمی تەندروستی کارگەکان لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکین لە سنووری شاراوانی بنەسڵاوە كارگەیەكی دروستکردنی ماستیان داخست و نزیکەی ‌900  کیلۆگرام ماستیان لەناو برد.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەو کارگەیە مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبوو، ماستی بەپێی رێنمای تەندروستی دروست نەكردووە.

د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تیمەکان رۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتییەکان کارگەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.