نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسای كرد له ناوچه‌ی شه‌نگال، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌ر كاندیدێکی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌نگی له‌سه‌ربێت، هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ گشت عێراق.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ برونۆ ئوبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، کۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و دانانی میكانیزمێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان.
چۆنیه‌تیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا، سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌ی شاندی میوان بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌كه، بارودۆخی ئێستای به‌غدا و ناوزه‌دكردنی به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و دۆخی ئابووری و ئاسایش و مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.