مامۆستا و قوتابییانی په‌یمانگه‌ی تایبه‌تی رواندز، به هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ژینگه پارێزی، خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی بۆ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره كیوییهكان گه‌یانده ناوچه شاخاوییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی.
د. دلاوه‌ر جه‌وهه‌ر، راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند" له‌پێناو زیاتر بایه‌خدان به ژینگه پارێزی و پاراستنی گیانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره كیوییهكان، به هاوكاری له‌گه‌ڵ چالاكوانانی بواری ژینگه پارێزی ( م. به‌ختیار به‌هجه‌ت، م. ئاواره محمدئه‌مین، م. فه‌رید روستایی) و به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و قوتابیانی په‌یمانگه‌كه‌مان، ئێواره‌ی رۆژی 1-2-2020 له هه‌ڵمه‌تێكدا بڕێكی زۆر له خۆراك و دانه‌وێڵه‌مان گه‌یانده باڵنده و ئاژه‌ڵه كیوییه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی".
هه‌روه‌كو راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات به‌شێك له گه‌نجانی ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه وه‌ك به‌رچاو روونییه‌ك خۆبه‌خشانه هاوكاریان كردوون له نیشاندانی رێگا و شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ"له رۆژانی دواتریش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌ركه هه‌موو لایه‌ك ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین"..
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.