ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ماوەی سێ رۆژە غازی شلی ماڵان بە ئاسایی دەگاتە هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتەکان و چاودێری بازاڕ و کارگەی غاز، لەگەڵ هەر بریکارێک پۆلیسمان داناوە بۆ ئەوەی نەفرۆشرێتەوەو بگاتە دەستی هاووڵاتیان، ئەمڕۆش لە هەموو گەڕەکەکانی هەولێر و بۆ قەزاکان غاز چووە و دابەشدەکرێت.
پارێزگاری هەولێر داوای لە هاونیشتمانیان کرد پشوو درێژ بن و گوتی" ئەگەر هیچ دۆخێکی نەخوازراو کە لە دەرەوەی توانای ئێمەیە نەیەتە پێشەوە و غاز لە بنکەی سەرەکییەوە نەوەستێت، بە دڵنیاییەوە بە باشترین و پاکترین شێوە ئەو غازە دابەش دەکەین، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستاش کە غاز دێت، بەردەوام بۆمان بێت، ئەوا بۆ دوو، سێ رۆژی دیکە هیچ کێشەیەک باوەڕناکەم بمێنێت، چونکە ئێستا رێژەیەکی زۆر باشمان بۆ هاتووە و بە رێکوپێکیش دابەشکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.