Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 19:01

له‌ نه‌جه‌ف شه‌ڕ له‌ نێوان کڵاوشینەکان و خۆپیشانده‌ران روویدا

كوژراو و بریندار هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


کڵاوشینەکان کە سەر بە رەوتی سەدرن هێرشیان كرده‌ سەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی سەدرەین لە ناوەڕاستی نەجەف و بەهۆیەوە ، ژمارەیەك كوژران و ژمارەیەی تر برینداربوون.

بەپێی میدیاكانی عیراق، ئه‌مشه‌و لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە شاری نەجەف، 3 كەس كوژران و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هەریەک لە لوئی یاسری پارێزگاری نەجەف و فایەق فەلیح، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە پەیوەندییان بە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر کردوە کەپابەندی رێککەوتنەکانی پێشویان بێت و هێزەکەی لەمەدانی خۆپیشاندەران دوربخاتەوە بۆئەوەی روبەروبونەوەی زیاتر رونەدات.

پێکدادانی هێزی کڵاوشینەکانی سەربە موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران پاش ئەوە هات کە ئەو هێزە هەڵیانکوتاوەتە سەر خۆپیشاندەرانی مەیدانی سەدرەین و ویستویانە خێمەکانیان دوربخەنەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.