Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:17

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە

هەردوولا جەختیان لە گرنگیى ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و کردەوه‌
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکى هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق و یارمەتیى حکوومەتى داهاتووى عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان و بەدەنگەوەچوونى داواکاریى خۆپیشاندەران لە ژیان و ئایندەیەکى باشتر کە شایستەى گەلانى عێراق بێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 5/2/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ماتیوو تولەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و ڕاسپاردنى سەرۆک وەزیرانێکى تازە بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و ڕاستەڕێبوونى پرۆسەى سیاسى لە وڵات کردەوه‌.

دیداری هه‌ردوو سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ له‌ داڤۆس، داهاتووى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمەریکا، ئاڵۆزى و گرژییەکان، پێشهاتەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەریى ڕووداوەکان لەسەر دۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، پێویستیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.