Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:13

لقی 11ی پارتی: کۆچی دوایی هه‌ڤاڵ "عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن" خه‌مباری کردین

سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ "عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن" گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌ناوی لقی11ی پارتیمانه‌وه‌ وێڕای دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی خۆی بكات".

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بۆ كۆچی دوایی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی شوباتی 2020 هه‌ڤاڵ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیمان، كۆچی دوایی كرد.

به‌داخه‌وه‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیمان كۆچی دوایی كرد.

به‌ناوی لقی11ی پارتیمانه‌وه‌ وێڕای دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی خۆی بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

لقی11ی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.