هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه به‌هۆی كۆچى دوایی شێخ عه‌تا حه‌سه‌ن وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه کۆچی دوایی کرد.
هێمن هه‌ورامی رایده‌گه‌ێنێت ،لە ناخی دڵمەوە خەمبار و نیگەرانی ژیانئاوایی کاک شێخ عەتام. کۆستێکی ناخ ھەژێنە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه کاکە شێخ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و وتەبئژی سەرکردایەتیەکە بوو ، نموونەی کادری وشیار و ئازا وخاکی و لە خۆ بردووبوو.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، پرسەو سەرەخۆشی زۆری خۆم ئاراستەی سەرجەم ھەڤالانی پارتیمان و کەسوکارە بەڕێزەکەی دەکەم
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 6 ى 2 ى 2020 ، عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن به‌هۆی جه‌ڵته‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.