به‌رپرسێكی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بۆ دانانی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئاسمانی( پارتیۆت) به‌رده‌وامه و گه‌یشتۆته قوناغی كۆتایی.
گوتیشی: واشنتن هیواداره به‌زووترین سیسته‌مه‌كه له عێراق دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌ربازه‌كان و فه‌رمانبه‌رو دیبلوماسییه ئه‌مریكییه‌كان بكات كه‌له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن.
هه‌روه ئه‌و به‌رپرسه كه بۆ حوڕه قسه‌ی كردووه ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناچاره 400 سه‌ربازی دیكه بۆ دامه‌زراندن و كارپێكردنی سیسته‌مه‌كه ره‌وانه‌ی عێراق بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.