مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی و گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان -سلێمانی-م بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و هیودارام خوای مه‌زن به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/1/6
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.