ڕۆژی پێنجشه‌ممه 6ـی 2ـی 2020 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا كه ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆك و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسای كرد بۆ پێدانی چاره‌سه‌ری و ده‌رمانكردنی محه‌مه‌د حه‌مید،كوڕه گه‌نجه كورده‌كه‌ی سووریا كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌رگ ڕزگار بكرێت. سه‌رۆك بارزانی ستاییشی هه‌ڵوێستی دۆستانه و مرۆڤسالارانه‌ی فه‌ڕه‌نسای كرد له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا و ڕایگه‌یاند كه فه‌ڕه‌نسا ده‌وڵه‌تی پڕه‌نسیپ و به‌هاكانه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا پێزانینی بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ڕۆڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی و، كردنه‌وه‌ی ده‌رگه بۆ دیالۆگێكی نیشتیمانیی گشتگیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.