Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:42

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی نەجەف دەکات

دەستدرێژیی وەحشی وەسفکرد
کوردستان TV
100%


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر دەستدرێژییەکانی دوێنێ شەو بۆ سەر خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف بڵاوکردەوە و بە "دەستدرێژیی وەحشی" وەسفکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە دەکەین کە دوێنێ چوارشەممە، 5ی شوبات، کرایە سەر خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان و بووە هۆی مردن و برینداربوونی ژمارەیەک خۆپیشاندەر له‌ شاری نه‌جه‌ف.

داواش لە حکومەتی عێراق دەکات سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژی و هێرشانە دابنێت کە دەکرێنە سەر خۆپیشاندەران و بکەرانی ئەو کارانەش راپێچی دادگا بکرێن.

باڵیۆزخانەکە داخی خۆشی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕێگە بەو گروپە چەکدارانە دەدرێت سەروەری یاسا لە عێراقدا پێشێلبکرێت و لە سزاش هەڵبێن، لە کاتێکدا ئەو گروپانە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی ئاشتیخواز کە مافی دیمکوراسیی خۆیان بۆ ئازادی دەردەبڕن، کە داوای چاکسازیی سیاسی و ئابووری دەکەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.