Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 19:01

نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی خۆپیشاندەرانی نەجەف ئیدانە دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بپارێزرێن
کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ئیدانەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی نەجەف دەکات.

جێین هێنس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق رایگەیاندووە، پێویستە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بپارێزرێن.

جێنین هێنس پلاسخارت ئیدانەی کوشتن و بەکارهێنانی توندتیژی لە دژی خۆپیشاندەرانی نەجەف دەکات و رایگەیاندووە، پێویستە تا دەکرێ زووتر کۆتایی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران، بێت.

رۆژی چوارشەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، کە بە کڵاوشینەکان ناسراون، هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی نەجەف و زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر کوژران و بریندار بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.