كۆمپانیای سۆرگاز ئاشكرایكرد كە ئەوان چارەسەری دابەشكردنی غاز دەكەن و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆتۆمبیلی فرۆشتنی غاز وەک جاران لە کۆڵانەکاندا ده‌بیندرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێری پایته‌خت، شێخ به‌كر، خاوه‌نی كۆمپانیایی سۆرگاز رایگه‌یاند ئه‌گه‌ڕ رێگریان لێنه‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی گاز له سێ رۆژی ئاینده‌دا قه‌یرانی غاز كۆتایی پێدێت و وه‌كو پێشتر به ئاسانترین شێوه غاز ده‌گات به ماڵان.
شێخ به‌كر گوتی نرخی گاز وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و یه‌ك دیناری ناچێته سه‌ر.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قادر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیایی سۆرگاز ده‌ڵێت توانای كۆمپانیاكه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی گاز سه‌رووی دووهه‌زار و پێنجسه‌د ته‌ن گازه، ده‌شڵێت به‌رده‌وامین له كاركردن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گاز.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەدوای دەست بەكاربوونمان لە 1ی شوبات كۆمەڵێك بەربەستمان بۆ درووست بوو لەڕووی ئەوە خەڵكەی نابەرپرسانە هەڵسووكەوتیان كرد، لەگەڵ ئەوەی سرووشتی ناوچەكەش وایە شەوانە تەقە لە تەنكەرەكان دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، ئومێد دەكەین هێزە ئەمنیەكان بتوانن كەسانی تاوانبار دەستگیربكەن، ئەگەر هێزە ئەمنیەكانیش بەئاسایش و پۆلیس ئەركیان گرتۆتە ئەستۆ و ئەگەر ئەوان نەبونایە ئێمە هەرلەیەكەم ڕۆژەوە شكستمان دەهێنا.
گوتیشی: ئەو قسانەی باس دەكرێت كەوا تەنكەری گواستنەوەمان نییە ڕاست نییە، بەڵكو ئێمە توانا‌مان هەیە لەماوەی24 كاتژمێر 50 بۆ 55 تەنكەر بار بكەین، 80 تانكێشمان دابین كردووە بۆ ئەو كارە، بۆیە ئەوە بیانوویەكی لاوازە.
ئەوە لەکاتێکدایە به‌هۆی ته‌قه‌كردن له گواستنه‌وه‌ی تانكه‌ری غاز بۆ هه‌ولێر و دهۆك چەند رۆژێکە کێشەی کەمی غازی ماڵان دروسبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.