بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران له راگه‌یه‌نراوێكدا هاووڵاتییان و شۆفێرانی لە بارینی باران و بەفرێکی زۆر لە دەڤەری سۆران و دەوروبەری ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
سه‌رجه‌م شۆفیران وهاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی (7-2-2020) به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆڵێكی سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه بەتایبەتی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت به‌فرێكی زۆر ببارێت و بگاته سه‌نته‌ری شاره‌كانیش وه به‌رده‌وام بێت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه كه له كاته‌كانی ئێواره‌دا ببێته‌وه ساماڵ وه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك بێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌م چه‌ند رۆژه بۆچه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژێر سفر بن.
بۆیه داوا له هاووڵاتیان وشۆفێرانی ئازیز ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م چه‌ند رۆژه ئاگادارییه‌كه به‌هه‌ند هه‌ڵبگرن وه بۆ حاڵه‌تی زۆر زه‌روور نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن وه له حاڵه‌تی چوونیان دڵنیابن له بوونی پێداویستیه‌كانی رۆیشتن و لێخووڕین له‌ناو به‌فر وه‌زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بده‌ن وه هه‌ر بۆ خۆشی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن چونكه به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رماوسۆڵه زۆر كاریگه‌رتره له‌مانه‌ی پیشووتر.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.