وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی لەسەر ڕووداوەکانی دوو رۆژی ڕابردووی نەجەف و کەربەلا بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هاتووە" هێزە ئەمنییەکان چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ ئەو ڕووداوانە کرد کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە نەجەف و کەربەلا ڕوویاندا، بەداخەوە چەند قوربانییەکی لێ کەوتووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی لە پشت ڕووداوەکانەوەن.
ئەوەش خراوەتە روو، کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و رێگرتن لە هەر هێرشێک بۆ سەریان، هەروەها داواش لە خۆپیشاندەران دەکەن دان بەخۆدا بگرن و تەنها لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بمێننەوەو پارێزگاری لە سەروماڵی گشتی و تایبەتی بکەن.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو کڵاوشینەکان کە هێزێکی سەر بە موقتەدا سەدرن هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی بێلایەنی پارێزگاکانی نەجەف و كەربەلا، چەندین خۆپیشاندەریان کوشت و بریندار کرد و هیچ كەسێكیش لێ نەپرسینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.