Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:34

پاپای ڤاتیکان داواى بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق دەکات  

پاپا هیوای بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە بۆ گەلانی عێراق ده‌خوازێ
کوردستان TV
100%


پاپای ڤاتیکان پەیامێک بۆ کەسایەتییەکی ئاینیی مەسیحیی عێراق دەنێرێت و نزاو پارانه‌وه‌ش بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق دەکات.

لە نامەکەدا، کە بۆ کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، پەتریارکی بابلی کلدانیی عێراقی ناردووە، پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان هیوای بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانەی بۆ گەلانی عێراق خواستووە.

پاپا هەروەها رایگەیاندووە، کە نزا بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق و خۆڕاگرتنی عێراق بەرامبەر هەموو ئەو کێشانەی دەبنە لەمپەر لەبەردەم ئاشتەوایی لە عێراق دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.