Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 06:40

به‌وێنه‌ .. 4 تۆمەتباری بەڕەگەز تورک دەستگیرکران

تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانێك ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك ڕادەگەیەنێت كە بەنیاز بوون چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان  زانیاری پێگەیشت لەبارەی چوار تۆمەتبارەوە كە لەوڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازن لە قەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .
دوای وەرگرتنی فەرمانی  دادوەرو بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەید سادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن.

پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ،هەروەها تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ‌ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە .

له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی  دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە 

1111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.