مقه‌دەم شەمال دێواری حامد وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاوی كرده‌وه كه‌کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەبەرکەوتنی گولـله‌یەکی دەمانچە کۆتای بەژیانی هات.
وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى كاتژمێر 8:40 ى شه‌وی رابردوو پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه بەبوونی تەرمی كچێكی 13 سال بەناوی (ب ر ح ) دانیشتووی ناحیەی خلیفان پیشە قوتابی كەبەهۆی بەركەوتنی گولـله‌وە چەكی جۆری دەمانچەوە گیانی لەدەست دا
راشیده‌گه‌ێنێت لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكەمان رەوانەی پزیشكی دادی كرد‌و لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران بەمەبەستی دیاری كردنی هۆكاری گیان لەدەست دانی دەستیش بەسەر چەكەكە دا گیراوە لیكۆلێنەوە لەم كەیسەدا دەستی پێ كردوە لەزانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.