Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:36

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر کرا

هه‌ر كارگه‌ و بریكارێك به‌نرخی زیاتر غازی ماڵان بفرۆشێت روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌نێت: چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی غاز و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و  گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاسایشی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وت و كانزاكان‌ به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌ وبریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین و نرخی غازی ماڵان نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و پێویسته‌ به‌ نرخی حه‌وت هه‌زار و (500) دینار بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان.

وتیشی:"له‌ دو رۆژی رابردودا غازی پێویست هاتوه‌ته‌ شاری سلێمانی و گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌"‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: رۆژی هه‌ینی كه‌پشوی فه‌رمییه‌ لیژنه‌كان سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی غازی ماڵانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كردوه‌، هه‌ر كارگه‌ و بریكارێك به‌نرخی زیاتر له‌ نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.