حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”برزوو محەمەدی“ تەمەن 28 ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵ‌ئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه ، برزوو محەمەدی 4 ساڵ پێش بە تۆمەتی “قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵ‌ئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.
راشیدهگهیهنن ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندهكهمان، لە سه‌ره‌تای ساڵی 2020 تاوه‌كو ئێستا، لانیکەم 36 هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لانیکەم 4 کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.