Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:41

سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌کات

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی لەگەڵ كورد و سوننە و شیعە و شەقام كۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%


سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایده‌گه‌ێنێت،   محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی  سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد ، پشكی كوردیش ئەگەر زیاتر نەبێت، كەمتر نابێت.

فارس عیسا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ،  سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە، كە لەگەڵ كورد و سوننە و شیعە و شەقامیش كۆدەبێتەوە و تێیدا داوا لە هەمووان دەكات پشتگیری بكەن بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، چونكە پێویستی بە پشتگیریی هەموو لایەنەكان و شەقامیش هەیە.

فارس عیسا  سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راشیده‌گه‌ێنێت ، بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا بكات بۆ ئەوەی پشتگیری بكەن بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق کە كوردیش پاكێجی خۆی بۆ كابینەی نوێ ئامادە دەكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.