فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه كاتژمێر 8ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8 ى 2 2020 ، ئۆتۆمبێلێكی (تۆیۆتا یارس)ى تایبه‌ت له هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌خموور به خێراییه‌كى زۆره‌وه ده‌ڕۆیشت، كاتێك گه‌یشتنه پێش قه‌پانى مامزاوه، كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و چووه دیوه‌كه‌ى تر‌ى شه‌قامه‌كه و خۆى به پاسێك له جۆرى هایسدا كێشا.
راشیدهگهێنێت ، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه 3كه‌س بریندار بوون، كه دوانیان شۆفێر و سه‌رنشینى تۆیۆتا یارسه‌كه بوون و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت، شۆفێرى یارسه‌كه و سه‌رنشینه‌كه‌ش، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوونه و بڕێكى زۆر خواردنه‌وه‌ى كحوولییان خواردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو به‌م شێوه‌یه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.